ئینگلتەرا

گواردیۆلا ستایشی ئەگوێرۆ دەكات

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ستایشی ئاستی ئەگوێرۆ دەكات.

بەهۆی پێكان و ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەگوێرۆ لەم وەرزەدا تەنها لە سێ یاریدا بەشداری كردووە.

سەبارەت بە ئەگوێرۆ گواردیۆلا ووتی: ئەو لە سێ چوار ڕۆژی سەرەتادا ناڕەحەتی زۆری هەبوو ، هەستی زۆر بە ئازار دەكرد ، بەڵام ئەمڕۆ دەڵێت كە هەست بە باش بوون دەكات ، ئێستا كاتی ئەوەیە پشكنینەكانی نەرێنی بێت و بگەڕێتەوە.

هەروەها ووتیشی: ناتوانم بڵێم كەی دەگەڕێتەوە ، دڵخۆشم بەوەی لە مانگەكانی داهاتوودا چەندین كاتی خۆشمان پێ دەدات ، هیوادارم یارمەتیمان بدات لە توانا تایبەتیەكانی ، لەبەر ئەوە ، یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانی مێژووی تۆپی پێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button