ئینگلتەرا

سۆلشایەر: برۆنۆ فێرناندێز 45 خولەك مەشقی كردووە بۆ تۆماركردنی ئەو گۆڵە

یاریگا- ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە لیڤەرپول.

مانچێستەر یونایتد توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە لیڤەرپول بباتەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 32ی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و برۆنۆ فێرناندێز توانی بە لێدانێكی ڕاستەوخۆی نایاب گۆڵی سێیەمی شەیتانە سورەكان تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە سۆلشایەر ووتی: بەشێوەیەكی باش یاریمان كرد ، گۆڵی باشمان تۆمار كرد ، بەرگریەكی نایابمان هەبوو ، لە كۆتاییەكاندا هێرشی زۆریان برد بەڵام بەرگریكارەكانمان توانیان دووری بخەنەوە.

سەبارەت بە گۆڵەكەی برۆنۆ فێرناندێز ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتی: گۆڵێكی نایاب ، لێدانێكی ڕاستەوخۆی زۆر باش ، لە ڕاهێنانەكانی پێش یاریەكە فێرناندێز 45 خولەك ڕاهێنانی لەسەر لێدانە ڕاستەوخۆكان كرد و توانیشی سەركەوتوو بێت.

شایەنی باسە لە قۆناغی 16دا شەیتانە سورەكان ڕووبەڕووی وێستهام یۆنایتد دەبنەوە.

لێرەوە بینەری گۆڵە نایابەكەی برۆنۆ فێرناندێز بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button