ئاسیا

هیونگ مین سون خەڵاتێكی دیكەی بەدەستهێنا

‎یاریگا- هیونگ مین سون ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور و یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی ئاسیا كە یاری لە دەرەوەی كیشوەرەكە بكات بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا.

یاریزانەكەی كۆریای باشوور زۆرترین ڕێژەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و پێش یاریزانی ئێرانی مەهدی طارمی یاریزانی پۆرتۆی پورتوگالی و عەلی عەدنانی عێراقی و یاریزانی ڤانكۆڤەر ئیتكابسی كەنەدی كەوت.

شایەنی باسە گۆڵكارە لێهاتووەكەی تۆتنهام لە ساڵی 2020 ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد و توانی خەڵاتی پۆشكاش بۆ جوانترین گۆڵی هەمان ساڵ بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button