ئیسپانیا

بارسێلۆنا ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی دوو یاریزان دەكات

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشكرا كرد بارسێلۆنا دەیەوێت دوو یاریزان بێ بەرامبەر بگوازێتەوە ڕیزەكانی لە كۆتایی وەرزدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسێلۆنا هیوادارە هەردوو یاریزان سێرجیۆ ئەگوێرۆ و داڤید ئالابا لە كۆتایی وەرزدا بێ بەرامبەر بگوازێتەوە.

گرێبەستی هەردوو یاریزان لەگەڵ مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی چوارەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button