ئیسپانیا

جێگرەوەی زیدان لە کاتی دوورکەوتنەوەی ئەو راهێنەرە

یاریگائەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند زینەدین زیدانی راهێنەر تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ هاتووە.

بەوەش ئەو راهێنەرە لە نێوان ١٠-١٤ رۆژ دەبێت کەرەنتین بکرێت، لەم ماوەیەدا کاری راهێنەرایەتی یانەکە دەدرێت بە دەیڤد بێتۆنی یاریدەدەری.

دەیڤد زیاد لە ٤٠ ساڵە زیدان دەناسێت و هەمیشە بژاردەی یەکەمی راهێنەرە فەڕەنسییەکە بووە وەکو یاریدەدەری. بەگوێرەی مارکا ناوبراو سەرجەم تەکنیک و شێوازی کارکردنی زیدان دەزانێت و ئەم هەفتەیە بەهەمان شێوەی یارییەکانی رابردوو بێتۆنی یارییەکان بەڕێوەدەبات.

ناوبراو رەگەزنامەی فەڕەنسییە و پێشتر لە چەند یانەیەکی خولی فەڕەنسی یاریکردووە، تا ئێستا هیچ ئەزموونێکی کاری راهێنەرایەتی نیە جگە لە یاریدەدەریی. تەنها جار کە ئەو ئەرکەی گرتبێتە ئەستۆ، هاوینی رابردوو بوو کاتێک زیدان بەهۆی کۆچیی دوایی براکەی یانەکەی ماوەیەک جێهێشت و بێتۆنی جێگەی گرتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button