ئیتاڵیاجیهان

چەند ساڵ و هەر ساڵی چەند گۆڵ پێویستە تا گەشتن بە ڕیکۆردەکەی ڕۆناڵدۆ؟

یاریگا- شەوی ڕابردوو جارێکیتر ڕۆناڵدۆ خۆی بە ژمارەیەکی تازەوە خستە بەر باس لە نێو هەوادرانی تۆپی پێ و میدیا وەرزشییەکان کاتێک لە میانی یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵی توانی گۆڵێک له ناوپۆلی تۆمار بکات و هاوکارێکی گەورەی یوڤێنتوس بێت لە بردنەوەی جامەکە.

ئەوە گۆڵی ژمارە 760ی دۆن بوو لە کاروانی وەرزشیدا، کە سەرەڕای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی چیک ڕەتی دەکاتەوە ڕیکۆردەکەی جۆسێف بیکانی ئەفسانەی وڵاتەکەیانی شکاندبێ، بەڵام له دوێنێ شەوەوە ناوی کریستیانۆ وەک باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ ناوزەد بووە.

تۆڕی هەواڵی ئێس پی ئێنی وەرزشی له داتایەکدا بڵاوی کردۆتەوە، بۆ شکاندنی ئەو ژمارەی ئەفسانە پورتوگالییەکە، ئەگەر لە تەمەنی 18 ساڵیتدا دەست بە یاریی پیشەگەریت بکەیت و بۆ ماوەی 15 ساڵ بەردەوامبیت لە یاریکردن، ئەوکات تا وازهێنانت لە کێبڕکێ فەرمییەکان دەگەیتە گۆڵی ژمارە 750 بەوەش هێشتا 10 گۆڵی دەمێنێ بۆ ڕیکۆردەکەی کریستیانۆ کە ئێستاش لە تەمەنی 36 نزیک دەبێتەوە و چالاکانە بەردەوامیشە لە هەژاندنی تۆڕەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button