ئیتاڵیا

یوڤێنتوس چاكبوونەوەی یاریزانێكی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی كەمێك پێش ئێستا چاكبوونەوەی یاریزانێكی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە ئیتاڵیەكە ڕایگەیاند: دوای پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوت پشكنینەكانی یاریزان خوان كوادرادۆ نەرێنی بووە و لە ڤایرۆسەكە چاكبووەتەوە و دەتوانێت بەشداری ڕاهێنانەكانی یانەكە بكات.

شایەنی باسە یاریزانە كۆڵۆمبیەكە ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یوڤێنتوسدایە بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ناپۆلی.

وابڕیارە ئەمشەو لە یاری جامی سوپەری ئیتاڵیادا هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ناپۆلی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button