ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە كارتە سورەكەی میسی درا

یاریگا- سەرۆكی لیژنەی دادوەری تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری كۆتایی خۆی دا سەبارەت بە كارتە سورەكەی لیۆنێل میسی.

لە خولەكەكانی كۆتایی گێمی دووەمی زیادكراوی یاری نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیك بلباو میسی بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا.

ئەتلەتیك بلباو توانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنێت دوای بردنەوەیان لە بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.

بڕیاردرا لیۆنێل میسی تەنها دوو یاری سزا بدرێت و بەوەش لە یاری جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر كۆرنیا و لە یاری خولی ئیسپانی بەرامبەر ئێلچی ناتوانێت بەشداری بكات و بۆ یاری بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button