ئیسپانیا

یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ڕەتیدەكەنەوە موچەكانیان كەم بكرێتەوە

یاریگا- یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیدەكەنەوە موچەكانیان كەم بكرێتەوە ، لەدوای ئەو قەیرانە داراییەی ڕوووبەڕووی یانەكان بووەتەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

بەپێی بەرنامەی(چیرینگیتۆ)ی ئیسپانی یانە شاهانەكە پێوویستیان بە كەمكردنی موچەی یاریزانان بەڕێژەی %25 هەیە.

هەروەها ئاماژەشیان بەوە كردووە سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكە داواكەی بەڕێوەبەرایەتی یانەكەی پێشكەش بە یاریزانەكان كردووە ، بەڵام ئەوان ڕەتیانكردووەتەوە ، تەنها یەك یاریزان نەبێت كە ئامادە بووە موچەكەی كەم بكرێتەوە ئەویش كاسیمیرۆی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەیە.

شایەنی باسە لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!