ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

تۆتنهام و پاریس بۆ ئالی لە گفتوگۆدان

یاریگا-تۆتنهام هۆتسپێرز دەیەوێت دێلی ئالی لە گواستنەوەی زستانەدا بفرۆشێت و گفتوگۆکانیش لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئەرێنین.

بەگوێرەی لێ پاریسیان ، پاریس دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی بەهێزتربکات و بڕیاری کڕینی ئەو یاریزانەیان داوە ئەگەر لەسەر مەرجەکانی نێوانیان رێکبکەون.

تۆتنهام نایەوێت لە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ کەمتر ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بژاردەیەکی دیکەش ئەوەیە بە خواستن یاریزانە ئینگلیزییەکە بدەنە پاریس بەڵام دواتر پاریس مافی گواستنەوەی هەمیشەیی هەبێت بە ٥٠  ملیۆن یۆرۆ. هەرچی یانە فەڕەنسیەکەیە حەز بە خواستن ناکەن بەڵام پێیان وایە ٥٠ ملیۆن بۆ ئاستی ئێستای ئەو یاریزانە زۆرە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە دوو ساڵ، نرخی ئەستێرە ئینگلیزییەکە نزیکی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button