ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماندزۆکیج ژمارە “نۆ” دەپۆشێت لەگەڵ میلان

ماریۆ ماندزۆکیج یاریزانی نوێی میلانە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە، لە ئێستاوە درێسی خۆی لەگەڵ رۆسۆنێری دەستنیشانکردووە.

ماریۆ ماوەیەکە بێ یانەیە و بێ بەرامبەر روویکردە ئەیسی، یانەکە هیوادارە هەمان بەرهەمی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج لە هێرشبەرە باڵا بەرزە کرواتییەکە ببینێت.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ماندزۆکیج درێسی ژمارە نۆی میلان دەپۆشێت. ئەو درێسە بێ خاوەنە لەوکاتەوەی  کریستۆف پیاتێک یانەکەی جێهێشتووە.

میلان بەردەوامە لە ئاستە بەرزەکەیی و شەوی رابردوو لەگەڵ گەڕانەوەی ئیبرا توانییان بە ئەنجامی ٢-٠ شکست بە کالیاری بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button