فه‌ره‌نسایاریگا

دۆخی پاریس دوای جامی فەڕەنسا ناجێگیرە و نێیمار و دراکسلەر بە ڕووی یەکتردا تەقینەوە

یاریگانێت- دوای مسۆگەرکردنی نازناوی خولی فەڕەنسیی، پاریس سان ژێرمان چاوی لەوەش بوو جامی فەڕەنسا بباتەوە بۆ دڵدانەوەی ئەو بێهیوایەیان کە دوای کرانەدەرەوەیان لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ دووچاری بوون.

ئەوەی خوازیاری بوون، بۆیان نەهاتە دی و یاری کۆتایی جامەکەیان بە مۆنپیلیە دۆڕاند دوای یەکسبوونیان 2-2 دواتر پەنا بردنە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە. دوای یارییەکە نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی ڕەخنەی ڕاشکاوانەی لە یاریزانە لاوەکان گرت بەوەی نەیانتوانیوە سوود لە ئەزموونی هاوتیمە خاوەن ئەزموونەکانیان وەرگرن، بەتایبەت ڕووی ڕەخنەکانی لە هەریەکە لە ئەلفۆنسێ ئاریۆلا و کیمپیپی کە بە گوێرەی ڕەخنەکانی نێیمار ئەو دووانە لە دوای بردنەوەی جامی جیهانییەوە ڕەفتارەکانی خۆیانیان گۆڕیوە.

هەرچی پەیوست بە دراکسلەری ئەڵمانیشەوە هەیە، ئەمیان دوای یارییەکە نێیماری بەوە تۆمەتبار کردووە کە زیاتر گرنگیی بە خۆنواندنی تاکەکەسیی دەدات. لە بەرامبەریشدا نێیمار پێی گوتووە: “تۆ کێیت کە بەوشێوەیە قسە لەگەڵ مندا دەکەیت؟ هەموو ئەوەی تۆ تێیدا باشیت تەنها پاسدانە بەرەو دواوە.”

سەرچاوەی ئەم زانیارییانە “لا پاریسیان”ی فەڕەنسییە و ڕۆژنامەی asی ئیسپانیش هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە. تێیدا ئاماژەش بەوە دراوە کە هەردوو یاریزانەکە لێک جیاکراونەتەوە لەلایەن ئانتێرۆ هێنریکی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە و، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button