ئیسپانیائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

بارسا هاتە کێبڕکێی پاریس و یوڤی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ

Korek Telecom

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا هاتە نێو کێبڕکێکەی پاریس سان جێرمان و یوڤێنتوسەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ئارسیناڵ.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کاڵچۆ میرکاتۆ بڵاوی کردۆتەوە، بارسا هیکتۆر بێلێرینی خستۆتە ژێر ڕادارەکانی خۆیەوە و دەیەوێ لە میرکاتۆی هاوینە بیگوازێتەوە کامپ نو.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەستێره ئیسپانییەکە لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی یانەکانی وەک پاریس و یوڤییە بەڵام بەهۆی ئەوەی گەورەبووی ئەکادیمیای بارسایە، بۆیە ئەگەرە بەهێزەکان بۆ ئەوەن بلاوگرانا لە گواستنەوەی نزیکتربێ.

بێلێرین تەمەنی لە ئێستادا 25 ساڵە و، لە لاوێتیەوە هاتۆتە ڕیزەکانی ئارسیناڵ و توانیویەتی خۆی بسەلمێنێ. گرێبەستەکەی لە 2023 کۆتایی دێت و هاوین بازاڕی گەرمە بۆ پەلکێشکردنی لەلایەن یەکێ لەو سێ خوازیارەیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!