ئیسپانیائینگڵته‌را

فەرمی: فیفا سزای سڕکردنەکەی تریپییەری وەک خۆی هێشتەوە

یاریگا-سکاڵایەکی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ لابردنی سزای سڕکردنی کیران تریپیێەر لەلایەن فیفاوە رەتکرایەوە.

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لە مانگی ١٢ بە ١٠ یاری سڕکردن سزادرا بەهۆی شکاندنی یاسای گرەوکردن ئەوکاتەی لە وڵاتەکەی یاری بۆ تۆتنهام دەکرد، ئەتلەتی هەوڵیدا سزاکە لاببات بە پاساوی ئەوەی ئینگلتەرا ناتوانێت سزای یاریزانێک بدات کە چیتر لە خولەکەی خۆی یاری ناکات بەڵام ئەمڕۆ فیفا رایگەیاند سزاکەی ئەو بەرگریکارە لە خولی ئیسپانی جێبەجێ دەکرێت.

بەوەش سزاکەی تریپییەر تاوەکو  کۆتاییەکانی مانگی دوو  بەردەوام دەبێت و ناتوانێت یاری بکات.

بەگوێرەی بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلیزی ئەو بەرگریکارە بە هاوڕێیەکی وتووە لە ماڵپەڕەکانی گرەوکردن، گرەو لەسەر ئەوە بکات کە تۆتنهام جێدەهێڵێت و دەچیتە ئەتڵەتیکۆ، ئەوەش دژی یاساکانی گرەوکردنە بۆ یاریزانان و بەهۆیەوە جگە لە سڕکردنەکە بە ٧٠ هەزار پاوەندیش سزادرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button