ئیسپانیا

یەكەم كاردانەوەی میسی دوای وەرگرتنی كارتە سورەكەی

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا كارتی سووری وەرگرت.

‎ئەتلەتیك بلباو توانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنێت دوای بردنەوەیان لە بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.

لەكۆتا خولەكی گێمی دووەمی زیادكراودا میسی كارتی سوور بەڕوویدا بەرز كرایەوە كە ئەوەش بوویە یەكەم كارتی سوور كە بەڕوویدا بەرز كرابێتەوە لە بارسێلۆنا.

‎بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە دوای یاریەكە میسی چووەتە  ژووری خۆگۆڕین و لە ناوەڕاستی ژوورەكەدا داوای لێ بووردنی لە هاوڕێكانی كردووە بۆ ئەو هەڵەی ئەنجامیدا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button