ئیتاڵیا

ئەمشەو ژمارەیەکی پێوانەی چاوەڕێی دۆن ڕۆناڵدۆ دەکات

یاریگا- ئەمشەو ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ چاوەڕوانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات.

کاتژمێر 1:45 خولەک یوڤێنتوس دەبێتە میوانی ئینتەر میلان له چوارچێوەی هەفتەی 18ی خولی ئیتاڵی.

دۆن تا ئێستا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان توانیویتی 19 گۆڵ تۆمار بکات بۆ خانمە پیرەکە. بە شێوەیەک 15 گۆڵ له سێریائەی و 4 گۆڵیش له چامپیۆنزلیگ.

لە ئەگەری هەژاندنی تۆڕی گۆڵی نێرازۆری، دەبێتە 15 وەرز کە ئەفسانە پورتوگالییەکە بتوانێ 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات بۆ هەر وەرزێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button