ئه‌وروپا

فەنەربەخچەی توركی دەیەوێت ئیدین هازارد بگوازێتەوە

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا یانەی فەنەربەخچەی توركی دەیەوێت ئیدین هازارد بە خواستن تا كۆتایی وەرز بگوازێتەوە.

بەپێی ” ڕادیۆ مەدریدی ” ئیسپانی یانەی فەنەربەخچەی توركی ئۆفەرێكیان پێشكەش بە ڕیاڵ مەدرید كردووە سەبارەت بە گواستنەوەی هازارد بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ.

ئەستێرە بەلجیكیەكە ڕوووبەڕووی فشارێكی زۆر بووەتەوە بەهۆی ئەو ئاستە نزمەی یاریزانەكە لە یانە شاهانەكە پێشكەشی كردووە.

یاریزانە تەمەن 30 ساڵانەكە لەگەڵ مێرینگی 32 یاری ئەنجامداوە و تەنها سێ گۆڵی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button