ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماندزۆکیچ بۆ میلان تەنها راگەیاندنی ماوە

یاریگا-رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا کۆکن لەسەر ئەوەی ماریۆ ماندزۆکیج پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەکات.

کاڵچیۆ مێرکاتۆ رایگەیاندووە هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و ماندزۆکیج بێ بەرامبەر گرێبەستێک بۆ ماوەی ١٨ مانگ لەگەڵ میلان واژۆدەکات. رۆژی سێ شەمممەش مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەی ماوەتەوە تەنها ئەوەیە کە ئایا ماریۆ سەرەتا بۆ شەش مانگ گرێبەست دەکات و دواتر بەپێی ئاست بۆ ساڵێکی دیکە درێژدەکرێتەوە یاخود راستەوخۆ  گرێبەستەکە بۆ ١٨ مانگ دەبێت.

هێرشبەرە ٣٤ ساڵە کرواتییەکە لە کۆتایی ٢٠١٩دا خولی ئیتاڵی جێهێشت پاش ١٦٢ یاری لەگەڵ یوڤێنتۆس و تۆمارکردنی ٤٤ گۆڵ لەگەڵ ئەو یانەیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button