ئیتاڵیا

ئینتەر موچەی یاریزانەکانی و پارەی گواستنەوەی حەکیمی نەداوە

یاریگا-ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر یانەکان هەبوو بە گشتی بەڵام هەندێکیان زەبری کوشندەیان بەرکەوت، یەکێک لەو یانانەش ئینتەرمیلانی ئیتاڵییە.

نێرازوری لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە، لە دەرەوە یاریگاش یانەکە تووشی فشاری یاریزانان و ستافی راهێنەران بووەتەوە بەهۆی ئەوەی دوو موچە قەرزارن کە موچەی مانگی حەوت و هەشتی ساڵی رابردووە.

جگە لەوە،  ئینتەرمیلان تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی نەداوەتە ریاڵ مەدید بەرامبەر گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ. بەڵام ئەمەیان کەمێک سەرئێشەی کەمترە و توانیوییانە ریاڵ مەدرید رازیبکەن تاوەکو٣٠-٣ چاوەڕێ بکەن بۆ یەکەم بەشی پارەکە کە ١٠ ملیۆن یۆرۆیە.

بۆ یاریزانەکانیش، بەڵێنیان پێداوەن تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوو، موچەکانیان بدەن، لە بارێکدا ئینتەر شکست بهێنێت لەو کارەیدا ئەوا رەنگە دووچاری داشکاندنی خاڵ ببێتەوە لە خولی ئیتاڵیا بەگوێرەی یاسایانی ئەو خولە.

بابەتی زیاتر

Back to top button