ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە پێناو خەونی منداڵیی، ڤیناڵدۆم پێداگرە لە جێهێشتنی لیڤەرپووڵ

یاریگا- جۆرجینۆ ڤیناڵدۆم نایەوێ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ نوێ بکاتەوە و دەیەوێ خەونی منداڵێتی خۆی بە دی بهێنێ بە چوونی بۆ زلهێزێکی ئیسپانیا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی، ئەستێرە هۆڵەندییەکە هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕێدز نوێ نەکاتەوە کە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی باس کردووە، ڤیناڵدۆم هەر له منداڵییەوە خەونی پۆشینی درێسی بلاوگرانای هەبووە و ئێستا لە تەمەنی 30 ساڵی خۆیدا دەیەوێت بە دی بهێنێت هاوشێوەی زۆرێک لە ئەفسانە و ئەستێرە هۆڵەندییەکان کە ڕوخسارێکی دیاری بارسا بوونە له مێژوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button