ئه‌وروپا

‎ڕۆناڵدۆ: ڕیاڵ مەدرید زەرەرمەند بوو لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە

یاریگا- ڕۆناڵدۆ نازاریۆی بەڕازیلی ناسراو بە دیاردە وایدەبینێت كە ڕیاڵ مەدرید زەرەرمەند بووە لە فرۆشتنی یەكێك لە یاریزانەكانی لە گواستنەوەكانی هاویندا.

هاوینی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید بەرگریكاری باڵی ڕاستی یانەكەی ئەشرەف حەكیمی فرۆشت بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە یاریزانە مەغریبیەكە ووتی: ڕیاڵ مەدرید هەڵەی كرد لە فرۆشتنی ئەشرەف حەكیمی ، ئەو یاریزانێكی نایاب و لێهاتووە ، بە بڕوای من ئەو یەكێك بوو لە باشترین گرێبەستەكانی ئینتەر لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.

ئینتە میلان ڕۆژی یەكشەممە لە یاری لوتكەی سێریا ئەی ڕوووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 18ی خولەكە.

سەبارەت بەو یاریە دیاردە ووتی: ئەو یاریە كاریگەری لەسەر نازناوی كاڵچیۆ نابێت ، هێشتا نیوەی كێبڕكێیەكە ماوە ، بەڵام لە ڕووی لایەنی دەروونیەوە پاڵپشتیەكی باش دەبێت بۆ یاریزانەكان.

هەروەها سەبارەت بە ئاستی ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵكارە لێهاتووەكەی پێشووی سامبا ووتی: ئەو كەسێكی تایبەت و تاكە ، دەزانم ئەو منی بە نمونەی باڵای خۆی دەبینی ، بەڵام من نەمدەتوانی تا تەمەنی 40 ساڵی بەردەوام بم لە یاریگاكان ، تەنانەت ئەگەر ئەو پێكانانەش نەبووایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button