ئیسپانیا

یاریزانێكی بلباو هیوا دەخوازێت میسی ئامادە نەبێت بۆ یاری كۆتایی

یاریگا- یاریزانی ئەتلەتیك بلباو ئینیگۆ مارتینیز هیوادارە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و گۆڵكاری یەكەمی یانەكە ئامادەی یاری كۆتایی نەبێت.

ئەتلەتیك بلباو بە دوو گۆل بەرامبەر گۆڵێك توانی شكست بە ڕیاڵ مەدرید بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە مارتینیز ووتی: هەستێكی خۆشە بردنەوە لە یانەیەكی گەورەی وەك ڕیاڵ مەدرید.

هەروەها ووتیشی: یاریەكەمان بەرامبەر بارسێلۆنا سەخت دەبێت بەرامبەر یانەیەكی بەهێز ، لە لیگا یاریمان كرد لەیاریگای خۆمان و تووشی شكست بووین هیوادارم میسی نەتوانێت بەشداری بكات.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیك بلباو ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button