ئه‌وروپا

یەكەم لێدوانی لۆكا یۆڤیچ دوای ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- لۆكا یۆڤیچی سڕبی و یاریزانی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت یەكەم لێدوانیدا دوای گەڕانەوەی بۆ یانەكەی.

پەڕەی فەڕمی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیكردنی یاریزانە سڕبیەكەی بە یانە كۆنەكەیەوە تا كۆتایی وەرز و بەشێوەی خواستن ڕاگەیاند.

لە یەكەم لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا یۆڤیچ ووتی: هەست دەكەم لە ساتێكی نامۆدام ، خۆشحاڵم بە گەڕانەوەم بۆ ئینتراخت كە زۆری پێشكەش كردم ، لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو شانازیەم دەبێتەوە كە درێسی ئەم یانەیە بپۆشمەوە.

سەبارەت بە هۆكاری گەڕانەوەی هێرشبەرە سڕبیەكە ووتی: تەنها هۆكارێكی سادەم هەبوو ئەویش ئەوەیە كە ئینتراخت لە دڵمدا بووە ، پێموایە هەنگاوێكی زۆر درووستم ناوە بە گەڕانەوەم.

هەروەها ووتیشی: لەو كاتەوەی ڕۆشتووم زۆر شتم لەدەستداوە ، هەمیشە ئاگام لە یاریەكانیان هەبووە كە ئێرەم جێهێشت ، زۆر دلخۆشم بە گەڕانەوەم ،هەموو تواناكانم بۆ یارمەتیدانی یانەكەم دەخەمە گەڕ.

سەبارەت بە ڕیاڵ مەدرید ووتی: وەك یاریزانێك بێگومان گەشەم كردووە، دەبێت ئەوەشمان. لە یاد بێت كە ماوەی ساڵ و نیوێكە هەلم بۆ نەڕەخساوە و یاریم نەكردووە پێوویستم بە كاتە بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە سەر ئاستی خۆم ،لە پاڵ لە باشترین یاریزانەكانی جیهان لە ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنانم كردووە ، دڵخۆشم بەوەی هەموو شتێك باش دەبێتەوە.

یەكەم لێدوانی لۆكا یۆڤیچ دوای گەڕانەوەی بۆ ئینتراخت فرانكفۆرت
یۆڤیچ ژمارە 9 دەپۆشێت

بابەتی زیاتر

Back to top button