ئیسپانیا

” لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ دووانەیەكی نایاب درووست دەكەین ”

یاریگا- ئەلیكساندەر پاتۆ ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەیسی میلان.

پاتۆ لە ساڵەكانی 2007 تا 2013 درێسی میلانی پۆشیووە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ووتی: بیستنی هەواڵی ئەوەی كە یانەكان گرنگی بەوە دەدەن كە بمگوازنەوە دڵخۆشم دەكات.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە میلانەوە ووتی: بە درێسی ئەو یانەیەوە 150 یاریم ئەنجامداوە و 63 گۆڵم تۆمار كردووە، نازناوی خول و سوپەرم بەدەستهێناوە ، ئەوە خەونێكە بۆ من كە بگەڕێمەوە بۆ میلان و ئەوەش لە دڵمدایە.

سەبارەت بە درووستكردنی دووانەیەك لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەرە بەڕازیلییەكە ووتی: كێشە چیە؟ ئەوە وەردەگرم بەڵام نەك تەنها بۆ ئەوەی وەك یاریزانی یەدەگ بەشداری بكەم بە پەرۆشەوە بەشداری دەكەم دوای دوو یاری وا لە ڕاهێنەر دەكەم بە سەرەكی یاریم پێبكات ، دەتوانم لەگەڵ زلاتان دووانەیەكی بەهێز درووست بكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button