ئه‌مریکا

یانەیەکی بەڕازیلی بەهۆی دۆڕان یاریزانەکانی سزا دەدات

یاریگا-یانەی بوتافۆگۆی بەڕازیلی سزای بەشێک لە یاریزانەکانی دا بەهۆی شکستە یەک لەدوای یەکەکانیان.

بۆتافۆگۆ لە خولی پلە یەکی بەڕازیل یاری دەکات و نزیکە لە دابەزین بۆ پلە دوو پاش ١٠هەمین شكست لە کۆتا ١١ یاریدا.

دوای شکستەکەی ئەم هەفتەیەیان سەرۆکی نوێی یانەکە دورسێسیۆ میلۆ کە تەنها ١٠ رۆژە دەستبەکاربووە لە نامەیەکی کراوەدا بۆ هاندەران وتی “گرنگە ئەوە بزانن کە ئێمەش رازی نین بەم ئەنجامانە، سزامان دەرکردووە بۆ ئەو یاریزانانەی کە گرنگییان بە بۆتافۆگۆ و هاوتیمەکانیان نەداوە لە کاتی یارییەکان. ناکرێت لەم بارودۆخەدا نەرم بین و پێویستە هەوڵی جددیی بدەین بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەنجامەکان”.

بۆتافۆگۆ بڕە پارەی سزاکە و ناوی یاریزانانەی کە سزادران بە نهێنی هێشتووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button