ئینگلتەراخوله‌کانی دیکە

گەشتەکەی سەڵتیک بۆ دوبەی خراپ کۆتایی هات

یاریگا-یانەی سەڵتیک پەشیمانە لەگەشتکردن بۆ دوبەی  بەمەبەستی یەکەیەکی مەشق لەو شارەدا لە کاتێکدا هێشتا جیهان بەدەست  ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ـەوە دەناڵێنێت.

بڕیارەکە نارەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە بەڵام سەرەنجام  پیتەر لاوێڵی بەڕێوبەری گشتی سەڵتیک داوای لێبوردنی کرد و وتی “چەند رۆژێکی زۆر سەخت بەڕێدەکەین، ئەگەر سەیری رووداوەکانی ئێستا و ئاکامی گەشتەکە بکەین بەڵی هەڵەمان کرد، بۆ ئەوەش بەگەرمی داوای لێبوردن لە هەمووان دەکەم”.

لەم گەشتەدا کریستۆفەر جولینی بەرگریکاری یانەکە تووشی کۆرۆنا هات ئەمەش لە کاتێکدا ناوبراو بەهۆی پێکانێکی چوار مانگی ناتوانێت یاری و مەشق بکات. تووشبوونەکەی جولین وایکرد ١٣ یاریزان و بەشێکی ستافی یانەکە کەرەنتین بکرێن.

سەڵتیک لە ریزبەندی خولی سکۆتلەندیدایە لە دوای رێنجەرزی ستیڤن جیرارد دێت بە جیاوازی ٢١ خاڵ، بەڵام سەڵتیک سێ یاری کەمتری ئەنجامداوە.

Back to top button