ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام نزیکە لە راهێنەرێکی چاوەڕواننەکراو

یاریگا- تۆتنهام هۆتسپێرز نزیک بووەتەوە لە دەستنیشانکردنی ئانگ پۆستیکۆگلو وەکو راهێنەری یانەکەیان.

ماوەیەکی زۆرە سپێرز بەدوای راهێنەرێکی شیاودا دەگەڕێت، بەگوێرەی ئەتلەتیک ئانگی راهێنەری سەڵتیک نزیکە لەوەی ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو هەردوولا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و ناوبراو ببێتە جێگرەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی.

ئانگ پۆستیکۆگلو دوو وەرزە راهێنەری سەڵتیکە و وەرزی رابردوو توانی ئەو یانەیە بکاتەوە بە پاڵەوانی خولی سکۆتلەندی، لەم وەرزەشدا هەرسێ نازناوە سیانییەکەی خول و جامی سکۆتلەندا  وجامی خول بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button