ئینگڵته‌را

شەش یانە گەورەکەی خولی ئینگلیزی داوا دەکەن دوو یانەی دەرەوەی وڵاتەکەیان لەمەودوا لە پریمەرلیگ بەشداریی بکەن!

یاریگا- پریمەرلیگ لە فۆرم و شێوازێکیتردا خۆی نوێ دەکاتەوە و لە تازەترین دەنگوباسیشدا داوا دەکەن دوو یانەی دەرەوەی وڵاتەکە، بەشداری لەو خولەدا بکەن.

ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە دوای کشانەوەیان له سوپەرلیگ، پلان و پێشنیازێک لە ئارادایە لەلایەن شەش یانە گەورەکەی خولی ئینگلیزیەوە کە هەردوو یانەی سەڵتیک و ڕەنجەرزی سکۆتلەندی لەمەودوا خولی وڵاتەکەی خۆیان بە جێ بهێڵن و لە پریمەرلیگدا بەشداری بکەن.

هەمان سەرچاوە بڵاویشی کردۆتەوە، خواستی ئەو یانە گەورانەی پریمەرلیگە ژمارەی یانە بەشداربووەکانی خولەکە لە 20 یانەوە کەم بکرێتەوە بۆ 18و بە بوونی سەڵتیک و ڕەنجەرز، تازەگەرییەک لە پریمەرلیگدا بکرێت.

ئەو دوو یانەیەی شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا، مێژووییەکی قووڵیان هەیە لە ململانێی نێوانیان و بە یەکێک لە کلاسیکۆ هەستیارەکانی خولەکانی ئەورووپا هەژمار دەکرێت. بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ یانەکانیتری سکۆتلەندا، نازناوی خولی وڵاتەکەیان لەنێوان خۆیاندا قۆرخ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button