ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بلباو

یاریگا- پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو لە یاری سوپەری ئیسپانیا.

ئەمشەو كاتژمێر 11 بەكاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو كێبڕكێی گەشتن بە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دەكەن.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە دەیەوێت ئیدین هازاردی بەلجیكی بە شێوەی سەرەكی یاری پێبكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: میندی ، ڕامۆس ، ڤاران ، ڤاسكێز

هێڵی ناوەند: كرۆس ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: هازارد ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button