ئه‌مریکا

سانتۆس لە بۆکا جونیۆرزی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی لیبەرتادۆرێس

یاریگا- یانەی سانتۆسی بەرازیلی لە بۆکا جونیۆرزی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس.

یارییەکە لە نێو یارییگای سانتۆس بەڕێوە چوو و تێیدا میوانە ئەرجەنتینییەکەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام دووچاری شکست کرد. یاریی چوونی نێوانیان بۆکا جونیۆرز نەیتوانی سوود لە خاکی خۆی ببینێت کاتێک 0-0 کۆتایی هات.

لە فیناڵی جامەکە، سانتۆس ڕووبەڕووی پاڵمێراسی هاوڵات دەبێتەوە کە ئەمەی دووەمیشیان ڕیڤەرپلەیتی کردە پردی پەڕینەوە بە ئەنجامی 3-2 لە یاریی چوون و گەڕانەوە.

وا بڕیارە 30ی ئەم مانگە یاریگای ماراکانای بەناوبانگ باوەش بۆ دووو یانەی کۆتایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button