ئیسپانیا

کومان زانیاریی خستە ڕوو سەبارەت بە ئامادەبوونی مێسی بۆ یارییەکەی سۆسیداد

یاریگا- ڕۆناڵد کومان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی خۆی ئەنجام دا پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد و لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا زانیاریی خستە ڕوو سەبارەت بە ئامادەگیی یاریزانەکانی و لە نێویاندا لیۆنێل مێسی.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دڵنیایی دا کە لیۆ بۆ ئەو یارییە گرنگە ئامادەیە و گوتی: “یاریزانمان هەبوو کە هەستیان بە نەبوونی پشوو دەکرد، لەوانەش مێسی و دیۆنگ و دێست. ئێستا هەموو ئەوانە ئامادەن بۆ یارییەکەی سبەینێ. هەرچی سەبارە بە ئارۆخۆیە، دەبێ لە ڕاهێنانەکان چاودێری بکەین و دواتر بارودۆخی دیاریی بکەین.”

سبەی شەو بارسا و سۆسیداد لە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە لە میانی یاریی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button