ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید لە پێناو مباپێ چەند یاریزانێکی قوربانی دەکات

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی ئامانجی یەکەمی هاوینی داهاتووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە، شایانەکان لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرەکەی کەڵەشێرەکان ئامادەن 100 تاوەکو 150 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، سەرەرای ئەو قەیرانە داراییەی سەری هەڵداوە، بەڵام ئەوان بە فرۆشتنی چەند یاریزانێک دەیانەوێت پارەی ئەم گواستنەوەیان دەست بکەوێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە کە یانەکەی مەدریدی پایتەخت بریاریداوە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری گاریس بەیل، ئیسکۆ، سێبایۆس و چەند یاریزانێکی دیکەش بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button