ئیسپانیا

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی ئەتڵەتیک بیڵباو بەشداریی ناکات

یاریگا- ریاڵ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێگەشت بە ئامادەنەبوونی یەکێک لە ئەستێرەکانی بۆ یاریی بیڵباو جامی سووپەری ئیسپانیا.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە ڕۆژنامەی ئاسی ئەو وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە، دانی کارڤاخال بەهۆی ئەو پێکانەی دە ڕۆژ لەمەوبەر بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ تووشی هات، بۆ یارییەکەی ئەتڵەتیک بیڵباو بەشداریی ناکات.

کارڤال یاریی ڕابردوویش بەرامبەر ئۆساسۆنا بەشداری نەکرد بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردرەکانییەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە لە یاریی پێش کۆتایی جامەکە ڕیاڵ و یانە باسکیەکە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button