ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئامانجەکەی ریال مەدرید باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا
ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی رێنی وڵاتەکەی حەز و ئارەزووی خۆی بۆ یاریی کردن بە درێسی ریال مەدرید ناشارێتەوە.

یاریزانە لاوەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی دەڵێت ” بێگومان شتێکی دڵخۆشکەرە یانەیەکی گەورە کاتێک گرنگیت پێدەدات، بەڵام من ئێستا یاریزانی رێنم و تەنها بیر لە یانەکەم دەکەمەوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە “.

زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی ریال مەدرید هاوینی رابردوو داوای لە یانەکەی کردووە کاماڤینگا بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێسی شایانەکان بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button