ئیتاڵیا

یاریزانێكی یوڤێنتوس داوا لە ئیبراهیمۆڤیچ دەكات بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەكەی

یاریگا- دیان كۆلسۆڤیسكی سویدی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی داوا لە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەكات بگەڕێتەوە بۆ ڕیزی هەڵبژاردەكەی.

یوڤێنتوس توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ساسۆلۆ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی سێریا ئەی.

لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا كۆلسۆڤیسكی ووتی: تەنها یەك شت لە خەیاڵمدا بوو كاتێك بەشداری یاریەكەم كرد ئەویش بردنەوە بوو ، دەمانتوانی ئاستی بەرزتر پێشكەش بكەین بەڵام گرنگترین شت سێ خاڵی یاریەكەیە.

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ ووتی: ئەو نمونەیەكە بۆ من ، كه هیچ كەسێك لە دنیادا ناتوانێت ئەو كارە بكات ، كاتێك ستایشی من دەكات وام لێدەكات ڕۆژی دواتر زیاتر لە ڕاهێنانەكاندا كار بكەم ، زۆر شانازی دەكەم پێیەوە.

” بەڕاستی هیوادارم ئیبرا بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن بۆ ڕیزی هەڵبژاردەكەمان لە یۆرۆدا ، بۆ من و سوید زۆر باش دەبێت بگەڕێوە ئەی ئێبرا ”.

سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ساڵی 2016 وازهێنانی خۆی لە یاریكردن بۆ ڕیزی هەڵبژاردەكەی ڕاگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button