ئیسپانیا

سێڤییا گرێبەستی لۆپیتیگی دێژتر کردەوە

یاریگا- یانەی سێڤییا و جولیان لۆپیتیگی گرێبەستی نێوانیان بۆ دوو ساڵی زیاتر درێژ کردەوە.

ئەوە بە چەند کاتژمێرێک دوای بردنەوە گرنگەکەیان هات بەرامبەر سۆسیداد کە لەو ڕێگەوە لۆپیتیگی خاڵەکانی خۆی لەگەڵ یانە ئەندەلووسیەکەی گەیاندە 100 خاڵ.

بە گوێرەی ڕێککەوتنە نوێیەکە، ناوبراو تا هاوینی 2024 ڕاهێنەری سێڤییا دەبێت.

لە یەکەم وەرزی خۆیدا لەم یانەیە، لۆپیتیگی توانی سێڤییا بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ و، نازناوی یۆرۆپالیگیشی بۆ بردنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button