خوله‌کانی دیکە

دەیڤیدز لە یەکەم یاریی وەکو راهێنەر دەرکرا

یاریگا
ئێدگار دەیڤیدز، لە یەکەم تاقیکردنەوەی وەکو راهێنەری یانەی ئۆلهانزی پۆرتوگالی لەلایەن ناوبژیوان لە یارییەکە دەرکرا.
ماڵپەری تەلەگراف بڵاویکردەوە یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ماوەی رابردوو بۆ جاری یەکەم روویکردە کاری راهێنەرایەتی و وەکو راهێنەری یانەی ئۆلهانزی پۆرتوگاڵی دەست نیشانکرا، بەڵام ئەمڕۆ لە یەکەم یاریدا لەلایەن ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، لە کاتی یارییەکە گرژی لە نێوان چەند یاریزانێک دروست بوو و دەیڤیدزیش تێکەڵی گرژیەکە بوو، بۆیە ناوبژیوان بریاریدا لە یارییەکە بکاتە دەرەوە.

Back to top button