ئیسپانیا

بارسێلۆنا وردەكاری پێكانەكەی ئاراوخۆ ئاشكرا دەكات

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا وردەكاری پێكانەكەی ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی ئاشكرا كرد.

لە یاری دوێنێی یانەكەی بەرامبەر گرانادا بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر یانە كەتەلۆنییەكە ڕایگەیاند دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی بۆ ئاراوخۆ كراوە دەركەوتووە كە لە ماسولكەكانی قاچی ڕاستیدا ئازاری هەیە و دوای وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێتەوە یاریگاكان.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی یاریزانە 22 ساڵانەكە ناتوانێت لە یاری سوپەری ئیسپانیا بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button