ئیسپانیا

ڤیدیۆ- ئاهەنگگێڕانی ماتیۆی كوڕی میسی دوای گۆڵەكەی باوكی

یاریگا- ئەنتۆنێلای خێزانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڤیدیۆیەكی ئاهەنگگێڕانی ماتیۆی كوڕی بڵاوكردووەتەوە دوای تۆماركردنی یەكێك لە گۆڵەكانی میسی.

بارسێلۆنا توانی بە چوار گۆڵی خاوێن لە گرانادا بباتەوە و ئەفسانە ئەرجەنتینیەكەش دوو گۆڵی تۆمار كرد ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی 18ی خولی ئیسپانی.

لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئەنتۆنێلای خێزانی میسی دوای گۆڵە نایابەكەی كە بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆماریكرد ڤیدیۆیەكی ماتیۆی بڵاوكردووەتەوە كە شێتانە ئاهەنگ دەگێڕێت.

https://twitter.com/gerardromero/status/1347979517822955520?s=21

بە تۆماركردنی دوو گۆڵ گۆڵكارەكەی بلاوگرانا كۆی گۆڵەكانی بۆ 11 گۆڵ بەرزكردەوە و خۆی گەیاندە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button