ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: یاریەكی ئەم هەفتەی لالیگا دواخرا

یاریگا- فیدارسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كەمێك پێش ئێستا بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە یاریەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو دەركرد.

وا بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی ئەتلەتیك بلباو و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بەپێی بەیاننامەكەی لایگا یاری نێوان ئەو دوو یانەیە بەهۆی بەفر بارینێكی زۆرەوە كە مەدریدی گرتەوە و شاندی یانەی ئەتلەتیك بلباو نەیانتوانی بگەنە مەدرید یاریەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button