ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکیتری ڕیاڵ لە تۆتنهامەوە داوا کراوە

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ یاریزانێکیتری ڕیاڵ مەدرید بە ئامانج گرتووە و دەیەوێ پەلکێشی ڕیزەکانی تۆتنهامی بکات.

لە گواستنەوەکانی هاوینەدا سپێرس سەرکەوتوو بوون له گواستنەوەی ڕیگیلۆن بە هەمیشەیی و گاریس بەیڵ بە شێوەی خواستن و، ئەم جارەیش چاوی له بەرگریکاێکیتری شاهانەکانە.

بە گوێرەی دەستکەوتووەکان کە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ڕاهێنەرە پوتوگالییەکە مکوڕە لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی و دەیەوێ پێش داخستنی دەرگای میرکاتۆی زستانە، ئەو گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت.

بۆ بیرهێنانەوە، هاوینی ڕابردووش تۆتنهام هەوڵی دا بۆ کڕینی بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانەکە، بەڵام بێ ئاکام مایەوە.

میلیتاو لە زستانی 2019 بە گرێبەستێکی ۺەش وەرزی لە پۆرتۆوە گواسترایەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام نەیتوانیوە پێگەی سەرەکیی بوون مسۆگەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button