ئینگڵته‌را

ڕۆمیرۆ ماڵئاوایی لە هاوتیمەکانی کرد

یاریگا- دوای ساڵانێکی زۆر لە ئەورووپا، سێرجیۆ ڕۆمیرۆ لە دەرگای مانچستەر یونایتدەوە کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت لە کیشوەری پیر.

گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە لەژێر دەستی ڕاهێنەرە جیاوازەکانی مان یو وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە بوونی داڤید دیخیا.

بە پێی سەرچاوەی MANCHESTER EVEINING NEWS ئەو گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییە ماڵئاوایی لە هاوتیمییەکانی مانچستەری کردووە. هەمان سەرچاوە ئاشکرایشی کردووە کە ڕۆمیرۆ دەگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی بەڵام ئەم جارە درێسی بۆکا جونیۆرز دەپۆشێت.

ڕۆمیرۆی تەمەن 33 ساڵ، لە ساڵی 2007 و له ڕایسنگی وڵاتەکەیەوە ئەزموونی گواستەوە بۆ ئەورووپا. یەکەم جار لە ئالکماری هۆڵەندی گیرسایەوە و پاشان ساڵی 2011 ڕووی کردە سامپدۆریای ئیتاڵی. دواتر بە خواستن بۆ مۆناکۆی فەڕەنسی و، کۆتا وێستگەی گەشتە ئەورووپییەکەی مانچستەر بوو لەوەتەی ساڵی 2015 تا ئەم ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button