ئینگڵته‌را

‎بەیاننامەی فەرمی ئەستۆن ڤێلا سەبارەت بە یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول

یاریگا- یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی كەمێك پێش ئێستا بەفەرمی ڕایگەیاند كە یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

دوێنی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕیزەكانی یانەكە بارەگای سەرەكی مەشق ڕاهێنانەكانی ئەستۆن ڤێلا داخرا.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر ئاشكرایانكرد كە یاریەكە لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

وا چاوەڕوان دەكرێت لەبەر زۆری گومانی تووشبوونی یاریزانانی سەرەكی ئەستۆن ڤێلا، یاریزانانی خوار 23 سالی یانەكە بەشداری یاریەكە بكەن بەرامبەر ڕێدز.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!