ئیسپانیا

بەفەڕمی: دیگۆ گۆدین ڕۆشتنی خۆی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕاگەیاند

یاریگا- دیگۆ گۆدینی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەمڕۆ سێ شەممە بە شێوەیەكی فەڕمی ڕۆشتنی خۆی لە یانە. ئیسپانیەكە ڕاگەیاند.

وا بڕیارە بەرگریكارەكە ڕوو لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بكات لە وەرزی داهاتوو.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كە بۆ ڕۆشتنی سازكرا بوو گۆدین ووتی: ئێستا زۆر ساتی خۆش و ناخۆش و وێنە و ڤیدیۆ لە بیرمدایە، ساتی زۆر جوانم لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید بەسەربردووە ئێرە ماڵی منە.

هەروەها ووتیشی: ئەوە كۆتا ڕۆژەكانمە، هەست بە دوودڵی دەكەم، بەڵام سوپاسی هەمووان دەكەم، یاریزانەكان، دەستەی كارگێڕی، ڕاهێنەر و خێزانەكەم دەكەم.

دێگۆ گۆدینی 33 ساڵ لە ساڵی 2010 لە ڤیاڕیاڵەوە بە بڕی 7.2 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەكەوە كرد

بابەتی زیاتر

Back to top button