ئیتاڵیا

بەپەلە: دوو یاریزانی میلان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی تووشبوونی دوو یاریزانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تویتەر یانە ئیتاڵیەكە تووشبوونی هەردوو یاریزان (ڕادی كرونیچ و ئەنتی ڕیبیچ)ی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند لە پشكنینە پزیشكیەكانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر یوڤێنتوس.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كرد كە هیچ نیشانەیەكی ڤایرۆسەكەیان تێدا دەرنەكەوتووە و بەپێی پرۆتۆكۆڵی پزیشكی خولی ئیتاڵی لە مالەوە دەمێننەوە و خۆیان كەرەنتین دەكەن.

لە ڕاپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە كە سەرجەم پشكنینەكانی دیكە نەرێنی بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button