ئیسپانیا

بەپەلە: یاریزانێكی بارسێلۆنا پەیوەندی بە خیتافیەوە كرد

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیوەندیكردنی كارلیس ئەلینای بە ڕیزەكانی خیتافیەوە ڕاگەیاند.

بارسێلۆنا لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر پەیوەندیكردنی ناوەڕاستكارە ئیسپانیەكەی بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ و تا كۆتایی وەرز بە ڕیزەكانی خیتافیەوە ڕاگەیاند.

لەم وەرزەدا ناوەڕاستكارە لاوەكە تەنها 170 خولەك لەلایە ڕونالد كومانی ڕاهێنەرەوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری پێكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button