ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئۆزیل رازی بووە یاریی بۆ فەنەرباهچە بکات

یاریگا
مەسوت ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ئامادەیە یاریی بۆ یانەی فەنەرباهچەی وڵاتەکەی بکات.

ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی زانیاریی دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارەکەی گەنەرز لە رۆژانی سەری ساڵی نوێ گەڕاوەتەوە تورکیا و لەگەڵ کارگێری یانەکەی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە رێکەوتن بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندیان پێوە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەڕۆکی ئەم گرێبەستە ئاشکرا نەکراوە.

ئۆزیل لە 2013 پەیوەندی بە ئارسێناڵ کرد، بەڵام ئەم وەرزە لەلایەن میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەکەی پشتگوێ خرا و بەشداری هیچ یارییەکەی یانەکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button