ئیتاڵیاگرنگترین

“دیبالا لەژێر فشاردا خۆی پیس دەکات”

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ئەستێرەی پێشوویی خولی ئیتاڵی بە توندی هێرشدەکاتە سەر پاولۆ دیبالای هێرشبەری یوڤێنتۆس.

دیبالا و یۆڤی لە گەرمەی گفتوگۆکانن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەرژەنتینییەکە، بەڵام داواکارییەکانی پاولۆ بووەتە بەربەست.

لە کاتی پەخشی شیکارییەکی دۆستانە لە تویتچ دا لەگەڵ کریستیان ڤیێری، کاسانۆ وتی “سەرجەم ئەو راهێنەرانەی کاریان بۆ یوڤێنتۆس کردووە، دیبالایان بە یاریزانێکی گرنگ نەبینیوە، بۆیە گومانم هەیە یاریزانێکی گەورە و پاڵەوان بێت. بۆ من ئەو لە ریزی یاریزانە گەورەکان نیە، راستە گۆڵی تۆمارکردووە بەڵام بەهەمان شێوە یاریزانانی وەکو دی ناتالی و ئینسینی، ئەگەر بتەوێت یاریزانی ژمارە ١٠ی یوڤێنتۆس  بیت دەبێت لە ئاستێکی بەرزتردا بیت، هەست دەکەم هەرجارێک دەکەوێتە ژێر فشار خۆی پیس دەکات، ئێستاش داوای ١٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەکات؟ “.

گرێبەستی ئێستای یاریزانە ٢٧ ساڵەکە لە ٢٠٢٢ بەسەردەچێت و بۆ نوێکردنەوەشی داوایکردووە موچەکەی بۆ  ١٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بەرزبکرێتەوە.

دیبالا چانسی ئەوەی هەیە لە یاری لوتکەی ئەمڕۆ بەرامبەر میلان لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت بەهۆی پێکانی ئەلڤارۆ مۆراتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button