ئینگلتەرا

سۆڵشایەر وەڵامی کڵۆپ دەداتەوە لەسەر ژمارەی لێدانە سزاکان

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد کاتی نیە بۆ ژماردنی لێدانە سزاکان

پاش شکستەکەی ئەم هەفتەیەی لیڤەرپوول لە پریمەرلیگدا و هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزای گوماناویی بۆ یانەکەی، کڵۆپ وتبووی “مانچێستەر یونایتد لە دوو ساڵدا زیاتر لێدانی سزای بۆ هەژمارکراوە لەو پێنج ساڵەی کە من راهێنەری لیڤەرپوولم”.

ئەمڕۆش سۆڵشایەر لەسەر ئەو بابەتە هاتەدەنگ و بۆ میدیاکان وتی “من ناچم ئەو لێدانە سزایانە بژمێرم کە بۆ ئەوان دەگیرێت، ئەگەر ئەوان کات بەوە بەسەردەبن بزانن چەند جار لە ناوچەی سزای فاوڵمان لێگیراوە، ئەوا من کاتی ئەوەم نیە و کات بەوە بەسەرنابەم”.

ململانێی نێوان هەردوو یانە بەهێزتربووە بەهۆی یەکسانی خاڵەکانی هەردوو یانە لە پێشەنگی پریمەرلیگدا، ١٧ی ئەم مانگەش مان یونایتد و ریدز لە پریمەرلیگ رووبەرووی یەکدەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button