ئیسپانیا

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ بڕیاری دا کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی پێ بهێنێ

یاریگا- چەند ئەستێرەیەکی دیاری ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا قۆناغەکانی گرێبەستەکەیان نزیک بوونەتەوە و تا ئێستایش نوێکردنەوەیان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

لوکا مۆدریچ یەکێکە لە ناوە دیارەکانی ئەو چەندە و، کۆتایی وەرز گرێبستەکەی لەگەڵ شاهانەکان بەسەردەچێت و لە ئێستادا ئازادە لەگەڵ هەر یانەیەکیتر گفتوگۆی خۆی ساز بدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یاریسازە تەمەن 35 ساڵانەکە نیازی خۆی پیشان داوە بە مانەوە له ڕیزەکانی مێرەنگی و ڕەتی کردۆتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەکیتر ڕێک بکەوێت.

ئەوە سەرباری ئەوەی ڕێساکانی نوێ کردنەوەی گرێبەست لە ڕیاڵ بۆ ئەو یاریزانانەی تەمەنیان سەروو 30 ساڵە، بۆ یەک وەرز زیاترە و مووچەکەشی کەمتر دەکرێتەوە بەتایبەت لە ئێستادا کە مێرەنگی قەیرانی دارایی هەیە. لەگەڵ ئەوانەشدا، کرواتییە بە ئەزموونەکە خواستی خۆی پیشان داوە هەر لە مەدرید کۆتایی بە کاروانەکەی بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button